بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ى 1ى 2021 لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەشاری بەغدا لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوەوە و ئاڵا تاڵەبانی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشان کرا.
لەدیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئهندامانى مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی و فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادە بوون، گفتوگۆکرا دەربارەی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق و زامن کردنی پشکی کورد لەو پڕۆژەیاسایەدا.
هاوكات جەختیش کرایەوە لەسەر یەکدەنگی و یەکهەڵوێستیی لایەنە کوردییەکان لە بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لەپێناو باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانو دابین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم .
هاوکات ههر لهو دیدارهدا وێڕای سوپاس کردنی دکتۆر جوان ئیحسان بۆ کارکردنی لەماوەی ڕابردوودا، ئاڵا تاڵەبانی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشان کرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment