بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له پارێزگای که‌رکووک رایگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه لە سنووری ناحیەی ڕیازی سەر بە قەزای حەویجە بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هەشت پۆلیس کوژراون و دو پۆلیسیش برینداربون.
بەپێی زانیارییەکان، بۆمبەکە بەهێزەکانی لیوای دووی پۆلیسی فیدڕاڵی‌دا تەقیوەتەوە و تائێستاش هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی له هێرشه‌که رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، لەپاش تەقینەوەکە، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش ڕوویداوە و لە ئەنجامدا چەکدارێکی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کوژراوە.
Your Comment