زانیارییە گرینگەکانی جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له ‌بودجه‌ى عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرای ده‌كات ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، بەگوێره‌ى ڕێککەوتنی هه‌ولێر و بەغدا دەبێت ‌و بەشێکی باشی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دیاری کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق به‌میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووە: هه‌ولێر و به‌غدا لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە ڕێککەوتوون و لە گفتوگۆکانی شاندی حکوومەتی هەرێم ‌و بەغدا هەنگاوی باش نراوە‌ و ئه‌وانیش لەبارەی وردەکارییەکان لەگەڵ شاندەکە کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: "کۆبوونەوەکان زۆر باش بوون ‌و بناغەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم ‌و بەغداش ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەیە کە حکوومەتی لەسەر پێکهێندراوە، چوونکە ڕێککەوتنێکی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکوومەت هەبوو لەناو پەرلەمانیش دەنگی لەسەردرا، بۆیە حکوومەتی تازەی عێراق دەتوانێ بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی عێراق، هەموو بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات، چوونکە پەرلەمان شەرعیەتی پێداوە".

جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق دەشڵێت: "سەرۆکوەزیرانی عێراق کاتێک نووسراوه‌كه‌ى واژۆ کرد بۆ ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم باسی لەوەکرد، ئەو بڕیارەی داویەتی پەرلەمان شەرعیەتی پێداوە، چوونکە بڕینی 200 ملیار دیناری هەرێمی کوردستان بەبڕیارێکی سیاسی بوو".

سه‌باره‌ت به ‌دۆسێیه‌ى نه‌وتیش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ڵێت: "لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە ڕێککەوتن کراوە، بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت ‌و لە گفتوگۆکانی شاندی حکوومەتی هەرێم ‌و وەزیری نەوتی عێراقیش، ڕێککەوتنی سیاسی کراوەتە بناغە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

باس له‌وه‌ش ده‌كات: "ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، بەگوێره‌ى ڕێککەوتنی هەرێم ‌و بەغدا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێکی باشی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دیاری کراوە".

News Code 7446

Your Comment

You are replying to: .
captcha