بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا باسی لەوەکردووە کە هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا شانەکانی داعش کەوتوونەتە جموجۆڵەوە.
هەسەدە دیمەنەکانی ئۆپراسیۆنێکی بڵاوکردەوە کە لە دژی چەکدارانی داعش لە هۆل، تل حەمیس و دێرەزور ئەنجامدرابوو.
راگەیەندرا کە یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات) بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە دژی ناوچە جیاجیاکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کە شانەکانی داعش خۆیان تێدا حەشاردابوو ئۆپراسیۆن ئەنجام دراوە.
ئاشکراکرا، کە لەو ئۆپراسیۆنانەدا سەرکردەیەکی داعش، ٢ چەکدار کە بەرپرسی دابین کردنی چەک و تەقەمەنی بوون بۆ شانە تیرۆریستییەکان، کە هەوڵیان دەدا هێرش بکەنە سەر کەمپی هۆل و زیندانەکان، دەستگیرکران، بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیش بەوانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوی قەسەدە ئۆپراسیۆنەکە لە ٧ تا ١٠ی کانونی یەکەم لە شارۆچکەی هۆل، تل حەمیس و دێرەزور ئەنجامدراوە و ئەو چەکدار دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە کڵاشینکۆف، دەمانچە، نارنجۆکێک، دووربینێک، ٤ رەخت، بڕێکی زۆر تەقەمەنی و ماددەی تەقینەوە، ژمارەیەک تەلەفونی دەستی".
Your Comment