بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ جێبەجێ کردنی گۆڕانکارییە بڕیار لێدراوەکانی، پێویستی بە یەکێتی هەیە و بۆ پەسەند کردنی شوێنگرەوەی هێمن هەورامی و پشتیوان سادق-یش دەنگدانی ئەندامانی پەرلەمان پێویست دەبێت کە نیسابى یاسایی دروست بێت، بەڵام تائێستا پارتی نەیتوانیوە لەوبارەوە لەگەڵ یەکێتی بگاتە ڕێککەوتن و ئەو بابەتە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بەشارپرێسی ڕاگەیاندووە: "پەیوەندیەکانی پارتى و یەکێتی لەئێستادا لە دۆخێکی خراپدان".
ئەو سەرچاوەیە دهشڵێت: "ڕاستە تا ئێستا هیچمان لەگەڵ باس نەکراوە لەوبارەیەوە، بەڵام ئەگەر باسیش بکرێت لەدۆخێکی وەک ئێستادا ئەستەمە یەکێتی نیساب بۆ پارتی دروست بکات و کارئاسانی بکات بۆ گۆڕِانکاریەکانی".
لەلایەکی ترەوە هیوا ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگهیاند، "هەرچەندە لە حکوومەت کێشەمان لەگەڵ یەکێتی هەیە، باڵام تائێستا نەمبیستوە لە پەرلەمان گرفتێک هەبێت".
ناوبراو باس لهوهش دهكات، "ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان نەکشاونەتەوە، بۆیە پێمانوایە، کە پێویستمان بە دەنگی ئەوان هەبێت و دەکرێت هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە بەشێکە لە گۆڕانکارییەکە، قسەی لەگەڵ یەکێتی کردبێت بۆ تەواوکردنی نیسابی یاسایی و دروست کردنی دەنگی زۆرینە بۆ گۆڕانکاریەکان".
لهدواى ڕوداوهكهى ڕۆژى 7ى 10ى 2022 كه لهڕێگهى دوو بۆمبى لكێندراو به ئۆتۆمبێلهكهیهوه، عهقید هاوكار جاف له ههولێر تیرۆر كرا و هاوسهر و دوو منداڵ و خوشكێكى هاوسهرهكهشى برینداربوون، گرژى و ئاڵۆزیهكانى پارتى و یهكێتى تادێت بهرهو ههڵكشان دهچێت و بههۆى ئهو گرژیانهشهوه، له 26ى 10ى 2022وه قوباد تاڵهبانى بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیهكى ئەنجومەنی وەزیرانى نهكردووه.
Your Comment