سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەران و فەرماندە باڵاکانی هێزی پێشمەرگە کۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق چاوی که‌وت به‌ ژماره‌یه‌ک له ‌فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیران بڵاوی کرده‌وه‌: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چاوی که‌وت بە فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ‌ژماره‌یه‌ک له ‌فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان.

له‌ سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆک وه‌زیران له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ران و کارمه‌ندانی هێزی پێشمه‌رگه‌ پیرۆزبایی لێ کرا‌ به ‌بۆنه‌ی ده‌ستکردنی به ‌ئه‌رک و کاره‌کانی، هه‌روه‌ها رێکار و بڕیاره‌کانیشی ‌له ‌بواری ‌دابین کردنی ئارامی و سه‌قامگیریدا به ‌گرینگ نرخێنرا.

لای خۆشییه‌وه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی قاره‌مانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و پاسه‌وانی هه‌رێم و قوربانیدانه‌کانیان له ‌جه‌نگی دژ به‌ تیرۆرستانی داعش به‌رز نرخاند. جه‌ختیشی له‌‌وه‌ کرده‌وه‌ که ‌چاره‌نووسی عێراق یه‌کگرتووه‌ و ئاله‌نگارییه‌‌ گه‌وره‌کان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان پێویستی به ‌یه‌کڕیزی و هه‌ماهه‌نگییه‌کی باش هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بڕیار و راسپارده‌کانی حکوومه‌تی فیدراڵ.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کان دووپاتیشی کرده‌وه‌ که ‌به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت پێشکه‌ش کردنی پاڵپشتی فراوانه‌‌ بۆ ده‌زگا ئه‌منی و هێزه‌ چه‌کداره‌کان به ‌هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه‌، به ‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکیان له‌ دابین کردنی ئارامی و سه‌قامگیری و به‌رگری کردن له‌ یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق.

News Code 7275

Your Comment

You are replying to: .
captcha