بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە لەم هەفتەیەدا شاندێکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆ لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق دەکەن، کە بەپێی داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، پشکی هەرێم لە بودجەدا بریتى دهبێت لە سەدا 13.9.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییهوه لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و ئامادەکردندایە و دوای تەواو کردنی ڕەوانەی ئەنجومەنی ئابووریی وەزاریی دەکرێت، ئەوانیش دوای تەواو کردنی هەڵسەنگاندنەکانی خۆیان، ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و لە کۆتاییدا ڕەوانەی پهرلهمانى عێراق دهکرێت.
Your Comment