بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کونسوڵگەریی ئێران لە سلێمانی، لەو دیدارەدا مەهدی شووشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتی و هاوکاریی سەرۆکایەتی و سەرجەم بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بەتایبەت سنووری سلێمانی لە ڕەهەندە جیاوازەکاندا.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا ئاماژەیان بە پەیوەندییە مێژوویی و برایەتییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و جەختیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
بەشی ئێران- سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی چاوی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەوت.
News Code 7254
Your Comment