وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق جەخت لەسەر جێبەجێ كردنی ڕێكەوتننامەی شەنگال دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای جێبەجێ كردنی ڕێكەوتننامەی شەنگال لە وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، سەردانی ئیڤان فائق جابرو، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی كرد و لەبارەی مەبەستی سەردانەكەی لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی: جێبەجێ كردنی ڕێكەوتننامەی شەنگال تەوەرێكی دیدارەكە بووە.
سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێم لە دیدارەكەیدا لەگەڵ وەزیری كۆچ و كۆچبەران جەختی كردووەتەوە، لەسەر زەرورەتی وەگەڕخستنی هەوڵ و تەقالاكان و كاری هاوبەش، لەپێناو جێبەجێ كردنی ڕێكەوتننامەی شەنگال و بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەكە و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان.
لەبەرامبەردا، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق جەختی لەسەر زەرورەتی جێبەجێ كردنی ڕێكەوتننامەی شەنگال كردەوە و بەڵێنیشی دا، هەوڵی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی ئاوارەكان و دابین كردنی پێداویستییەكانیان بدات و كاری جددیش بكات بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەكانی خۆیان.
دوو ساڵ لەمەوبەر، حكوومەتی هەرێم و عێراق ڕێككەوتنامەی شەنگاليان واژۆ كرد و بەپێی ڕێككەوتنەكە، قایمقامێكی نوێ بۆ شەنگال دادەنرێتت و ئیدارەی قەزاكە دەدرێتە دەست حكوومەتی عێراقەوە و ئەو هێزانەی ئێستا لە شەنگالن و بە نزیك لە پەكەكە ناودەبرێن، لە شەنگال دەكرێنە دەرەوە.

News Code 7253

Your Comment

You are replying to: .
captcha