بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكى پارتى له ڕێگهى مهسروور بارزانیهوه پهیامێك ئاراستهى لاهوور شێخ جهنگى دهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "بۆمان دەرکەوت تۆ بەمەردی و بەڕاشکاوی ڕووبەڕووی ئێمە وەستاویت و لەوانە نەبوویت بەئاشکرا شتێک بڵێی و لەپشتەوە شتێکی تر بکەیت لە ئێستادا هەر کارێک بەئێمە بکرێت هاوکارت دهبین و پشتیوانیت دهكهین".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار شاوەیس وتهبێژى پێشوى فراكسیۆنى یهكێتى له پهرلهمانى عێراق و كهسایهتى سیاسى نزیك له لاهوور شێخ جهنگى لەسەر پیرۆزباییەکەی لاهوور شێخ جەنگی بۆ پارتى و بارزانى، ئاشكرای كردووه، لەدوای ڕووداوهكانى 8ی تەمموزەوە، دووجار لاهوور شێخ جەنگی و مەسروور بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.
دهشڵێت: "جاری یەکەم لە مانگی پێنجی ئەمساڵ بوو، مەسروور بارزانی داوایکرد ئەو پەیوەندیە ئەنجام بدرێت و ئەویش وەک خۆی وتویەتی، لەسەر داواکاری باوکی بووە".
بهختیار شاوهیس ئاشكرایكردوه، "لەو پەیوەندیەدا زۆر بەڕاشکاوی هەردوولا قسەیان کردووە، سەرۆکی حکوومەت بەلاهوور شێخ جەنگی وت، بۆمان دەرکەوت تۆ بەمەردی و بەڕاشکاوی ڕووبەڕووی ئێمە وەستاویت و لەوانە نەبوویت بەئاشکرا شتێک بڵێی و لە پشتەوە شتێکی تر بکەیت".
ههروهك شاوهیش باسی كردوه، مهسروور بارزانى وتوویهتى: "جەنابی باوکم سڵاوی هەیە و دەڵێت لەئێستادا هەر کارێک بەئێمە بکرێت هاوکار و پشتیوانت دهبین".
ئهوهشى باس كردووه، "تەنانەت پێشنیازی ئەوەیکرد کە بەوپێیەی تۆ (لاهور شێخ جهنگى) لە ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستانیت، با ئەو پاسەوانانەی کە مووچەیان بڕاوە لێرەوە مووچەکانیان بۆ بگەڕێنینەوە، لەبەرامبەردا لاهوور شێخ جەنگی سوپاسی پەیوەندیەکەی کرد و وتی؛ من کێشەی ناوخۆیی حزبیم هەیە و یەکێتیی بەهی خۆم دەزانم و منیش کوڕی ئەو حزبەم، کێشەکەم بردوەتە بەردەم دادگا و چاوەڕێی یاسا دەکەم، بۆ مووچەی پاسەوانەکانیش بەسوپاسەوە ڕەتی کردهوه".
ههروهك زانیاریی زیاترى ئاشكرا كردووه و دهڵێت: "بەڵام لەسەر گلەییەکانی مەسروور بارزانی لە لاهور شێخ جەنگی بەوەی کە دژی حکوومەتەکەی ئەون، لاهوور شێخ جەنگی وتی، من دژی حکوومەتی تۆ نەبوم، من دیفاعم لە مووچەی خەڵک کردوەو داوامکردوە کە حکوومەت خزمەتی خەڵک بکات، تۆ دوو ساڵە سەرۆکی حکوومەتی، بەڵام چەندین ساڵەو لە کابینەکانی پێشتر من هەر بەو شێوەیە بووم و داوای خزمەت کردن و دابینکردنی مووچەم لەحکومەت بۆ خەڵک کردووە".
ئاماژهى بهدوهم پهیوهندیی تهلهفۆنى نێوان مهسروور بارزانى و لاهور شێخ جهنگى كردوه و دهڵێت: "پەیوەندی دووەمیان بەکاتژمێرێک لەدوای شەهید کردنی عەقید هاوکار جاف بوو لە مانگی 10ی ئەمساڵ".
وهكوو خۆى ئاماژهى پێكردوه، پوختەی پەیوەندیەکە بەمجۆرە بوو: "لاهور شێخ جەنگی نامەیەک بۆ مەسروور بارزانی دەنێرێ و دەڵێ دەمەوێ قسەت لەگەڵ بکەم سەبارەت بەوەی کە ئێستا ڕوویداوە، دواتر ڕاستەوخۆ مەسروور بارزانی پەیوەندی بە لاهوور شێخ جەنگیهوه دەکاتو کاک لاهوور دەڵێ؛ هاوکار ئەفسەری ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان بووە، 20 ساڵە خزمەتی هەیە، لەناو هەولێرو بەڕۆژی نیوەڕۆ لەبەرچاوی هێزەکانی ئاسایش وای بەسەرهاتوە، بۆیە ئێوە لێی بەرپرسنو دەبێت بەجدی ئیجرائات بکەن بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک کەلەپشت ئەم کارەوەیە".
باس لهوهش دهكات، "دواتر مەسروور بارزانی دەڵێ ئەوە قبوڵکراو نییەو وەعد بێت قسووری ناکەین و دەبێت بیاندۆزینەوە و ئاشکرایان بکەین".
ئهوهشى وتووه، "ئەمە هەموو پەیوەندیو یەکتربینینو دۆستایەتی نێوان مەسروور بارزانی و لاهوور شێخ جەنگی بووە لەماوهی ساڵ و نیوی ڕابردوودا".
سهبارهت بهناوەڕۆک و مەغزای پیرۆزباییەکە بهختیار شاوهیس نووسیویهتى: "دوای چەند ڕۆژێک لەکۆتایهاتنی کۆنگرەی پارتی، شێخ لاهوور دوێنێ ئێوارە پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی کرد".
بۆ ئهوهش دهڵێت: "لەسیاقی ئەو چەند دێڕەی پیرۆزباییەکەیدا لاهوور شێخ جەنگی دوو مەبەستی هەیە؛ یهكهمیان ئهوهیه، پیرۆزبایی لە پارتی دەکات لەڕێگهی سەرۆکی پارتیەوە و ئەم پەیامەش بەکوڕی کاک مەسعود بارزانی دەنێرێت بۆ باوکی، کە لەمەدا دەیەوێت بڵێ سیاسەت بەڕق و کینە ناکرێت و دەکرێ لە سیاسەتدا شوێنێک بدۆزینەوە کە هەموومان سەرباری جیاوازیەکانمان، خزمەتی خەڵک بکەین".
سهبارهت بهمهغزاى دوهمیش شاوهیس پێیوایه، "لەناوەڕۆکی پیرۆزباییەکەدا، لاهوور شێخ جەنگی دەیەوێت بەهەموان بڵێ کە پەرتەوازەیی گەورە لەنێوان پەیوەندیەکانی هێزە سیاسیەکان (پارتی و یەکێتی بەتایبەتی) هەیەو مەترسیەکی جدی دەبینێت لەسەر دۆخی ئیداریی هەرێمو بەهەدەردانی دەستکەوتەکان، هەر لەبەر ئەمەشە خودی پیرۆزباییەکەی کردوەتە بیانوو بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەم مەترسیە جدیە بداتە بەرگوێی سەرکردایەتی نوێی پارتیو لەڕێگەی ئەمانیشەوە بۆ هەموو حزبەکان و خەڵکی کوردستان ڕوون بکاتەوە".
News Code 7250
Your Comment