بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم شێخ له‌تیف، شاره‌زای بواری یاسایی و ده‌ستوری له په‌یامێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له‌ژێرناوی "پێشێلکاریه یاساییه‌کانی پارتی بۆ خودی په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆی" نووسیویه‌تی: په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزب یاسای حیزبه و به گوێره‌ی یاسای پارته سیاسیه‌کانی هه‌رێم و فیدڕاڵیش حیزب له هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وت و کار و بڕیاره‌کانی ده‌بێت پابه‌ند بێت پێوه‌ی ئه‌گه‌ر نا کاره‌که‌ی نایاساییه و ده‌شێت زه‌ره‌رمه‌ند له فه‌رمانگه‌ی پارته سیاسیه‌کان تانه‌ی لێبدات، به‌ڵام هیچکام له حیزبه‌کان پابه‌ندی په‌یره‌وی ناوخۆی خۆیان نابن هه‌روه‌ک چۆن پابه‌ندی یاسا گشتیه‌کانی وڵات نابن به عه‌قلیه‌تی خێڵه‌کی و خاترو خۆتری و دوور له یاسا حوکمڕانی ده‌که‌ن".
سه‌باره‌ت به سه‌رپێچیه‌کانی دواکۆنگره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان، حاکم شێخ له‌تیف ده‌ڵێت: "هه‌ر خودی کۆنگره‌که ته‌جاوزه و سه‌رپێچی ماده‌ی 22/ برگه‌ی سێیه‌می په‌یڕه‌وه‌که‌یانه که ماوه‌ی نێوان دوو کۆنگره‌ی به چوار ساڵ دیاریکردووه، هه‌لبژاردنی 13 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی به پێشنیازی سه‌رۆکی حیزب و ده‌نگدانی ئاشکرای کۆنگره سه‌رپێچی ماده‌ی 17ی برگه‌ی دوه‌مه که واجبی کردووه هه‌ر 51 ئه‌ندامه‌که به نۆ ئه‌ندامه یه‌گه‌که‌شه‌وه به‌ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵبژێردرێن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: "هه‌ڵبژاردنی دوو جێگر بۆ سه‌رۆک سه‌رپێچی ماده‌ی 19 و 22/ دووه‌مه که باسی ته‌نها یه‌ک جێگر ده‌کات، هه‌ر رێگادان به خۆکاندید کردنی به‌وانه‌ی که ئه‌مبه‌راوئه‌وبه‌ر ده‌که‌ن و تازه‌بوونه‌ته به پارتی (ئه‌گه‌ر ده‌ریش نه‌چن) سه‌رپێچی ماده‌ی 17/ سێیه‌مه که مه‌رجی 10 ساڵی داناوه که ده‌بێت تێبپه‌ڕێت به‌سه‌ر ئه‌ندامبوونی ئه‌ندامێک بۆئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی بۆ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزب بپاڵێوێت".
حاکم شێخ له‌تیف ئه‌وه‌شی ڕوون کردوه‌ته‌وه، "له‌وانه‌یه هه‌بێت بڵێت کۆنگره‌ی حیزب باڵاترین ده‌سه‌ڵاته‌و توانای گۆڕینی په‌یره‌وی ناوخۆی هه‌یه، ئه‌وه ڕاسته به‌ڵام ده‌بێت کۆنگره و کاره‌کانی تریش به‌گوێره‌ی په‌یره‌وی به‌رکار ئه‌نجام بدرێن، به‌نیسبه‌ت کۆنگره‌شه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاری دا په‌یڕه‌و یان چه‌ند ماده‌یه‌کی په‌یره‌و بگۆڕێت ده‌بێت له دوای کۆنگره و کۆنگره‌ی داهاتوو کار به‌و هه‌موارانه بکرێت، ده‌نا هیچ گرنگیه‌ک و جه‌دوایه‌ک بۆ په‌یڕه‌و نامێنێته‌وه".
Your Comment