کوردپرێس:
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی، دەبوایە كۆنگرەی 14 لە ساڵی 2014دا بكرێت و بەپێی پەیڕەوی حزبەکەش نەدەبوو بەستنی كۆنگرە ساڵێك زیاتر لەوادەی خۆی دوابخرێت، بۆیە بەگشتی ماوەی 12 ساڵە پارتی كۆنگرەی نەكردووە، بەرپرسانی پارتیش شەڕی داعش، قەیرانی سیاسیو ئابووریی ساڵانی رابردوو و پەتای كۆرۆنا وەك هۆكار بۆ دواكەوتنی کۆنگرەکەیان دەهێننەوە.
پارتی لە ماوەی 76 ساڵی تەمەنیدا، 13 کۆنگرەی بەستوە بەمجۆرەی خوارەوە:
1- کۆنگرەی یەکەم: 16ی ئابی 1946، بە نھێنی لە شاری بەغداد، لە ماڵی (سەعید فەھیم) بەسترا، بە ئامادەبونی نزیکەی (70) نوێنەر.
2- کۆنگرەی دوەم: لە مانگی ئازاری ساڵی (1951) لە شاری بەغداد، ماڵی (عەلی حەمدی) بەسترا، بە ئامادەبونی نزیکەی (30) نوێنەری لق و ناوچەکانی پارتی.
3- کۆنگرەی سێیەم: 26 کانونی دوەمی 1953، لە شاری کەرکوک، بە ئامادەبونی نزیکەی (35–40) نوێنەر بەسترا.
4- کۆنگرەی چوارەم: لە رۆژی 4 تاکو7ی تشرینی یەکەمی 1959، لە شاری بەغداد، ماڵی (کاکە زیاد) بە سەرپەرشتی مەلا مستەفا بارزانی بەسترا.
5- کۆنگرەی پێنجەم: مانگی ئایاری ساڵی (1960)، لە بارەگای ئەوکاتی حزب لە شاری بەغداد، بەسترا.
6- کۆنگرەی شەشەم: لە سەرەتای مانگی تەمموزی ساڵی (1964) لە شارۆچکەی قەلادزێی ناوەندی قەزای پشدەر بەسترا.
7- کۆنگرەی حەوتەم: 15ی تشرینی دوەمی 1966، لە گەڵاڵە بەسترا.
8- کۆنگرەی ھەشتەم: 1ی تەمموزی 1970، لە ناوپردان بە ئامادەبونی (488) نوێنەر بەسترا.
9. کۆنگرەی نۆیەم: 4ی تشرینی یەکەمی 1979، بەسترا و، تێیدا (مهسعود بارزانی) بەسەرۆک ههڵبژێردرا
10.کۆنگرەی دەیەم: 2 تاکو 12ی کانونی یەکەمی 1989، لە (مەرگەوەڕ) بە بەشداری (332) نوێنەر بەسترا.
11. کۆنگرەی یازدەیەم: 1993 لە ھەولێر، بە بەشداری (2117) نوێنەر بەسترا.
12. کۆنگرەی دوانزەیەم: 6 تاکو 14ی تشرینی یەکەمی 1999، لە ھەولێر، بە بەشداری (1473) نوێنەر بەسترا.
13.کۆنگرەی سێزدەیەم: 11ی کانونی یەکەمی 2010، لە ھەولێر، بە بەشداری زیاتر لە (1500) نوێنەر بەسترا.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ پێنجشەممە و دوای 8 ساڵ لە دواخستنی؛ پارتی دیموکراتی کوردستان 14هەمین کۆنگرەی خۆی لە دهۆک دەبەستێت.
News Code 7218
Your Comment