بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمای عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازیی کرد لە ئیلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
له سەرەتای دیدارەکەدا، باڵیۆزی ئەمریکا پیرۆزبایی لە لەتیف ڕەشید کرد به بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست له ئەرکەکەیدا، جەختی کردەوه له سەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بەپاڵپشتی کردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سەلامەتی هاوڵاتیەکانی.
هەر لەو دیدارەدا ئەو پەیوەندییە دووقۆڵیانە گفتوگۆی لەبارەوە کرا "کە هەردوو وڵات پێکەوە گرێدەدات و هەروەها گرنگی بەهێزکردنیان کە جێگەی گرنگی هەردولان و بنەماکانی هەماهەنگی و هاریکاریش بەهێزدەکات لە تەواوی بوارە جیاوازەکان بە تایبەت بواری سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات و گەل دەکات".
Your Comment