دژایەتی کردن لەگەڵ درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان درێژەی هەیە

بەشی جیهان- پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەڵێت درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان لەبری بەڕێوبردنی هەڵبژاردن نایاساییە.

بەپێی هەواڵی كوردپرێس، تائێستا لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، واتا هەردوو لایەنی دەسەڵاتدار و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان، نەیانتوانیوە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن رێكبكەون، بۆیە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار بە بە پشت بەستن بە دەنگی زۆرینە ماوەی پەرلەمانی ئێستایان بۆ زیاتر لە ساڵێک درێژ كردەوە.

بەشێک لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن دژایەتییەکی ڕوونی خۆیان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەربڕیوە و تەنانەت هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەرەکانیان دەکەن. هەندێک لایەنیش ئەم بڕیارەیان بە نایاسایی وەسف کردووە.

سیپان ئامیدی، نوێنەری جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە پشکی ئۆپۆزسیۆنەکانەوە، بە رۆژنامەی "نیوعەرەب"ی راگەیاندووە، ئێمە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بووین، بەڵام هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان، بە پشت بەستن بە زۆرینەی پەرلەمان، ئەم بڕیارە نایاساییەی بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار لە کۆی ١١١ پەسەند کرد.

ناوبراو جەختیشی كردەوە، دوای كۆتایی هاتنی خولی ئێستای پەرلەمان، حزبەكەی بایكۆتی سەرجەم دانیشتنەكانی پەرلەمان دەكات.

هەروەها شیركۆ جەودەت، نوێنەری یەكگرتووی ئیسلامی، چالاكییەكانی نوێنەرانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، دوای كۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی، بە خیانەت کردن لە دەنگدەران وەسف دەكات.

نیوعەرەب هەوڵ لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان، به‌ بیانووی هه‌وڵدان بۆ داڕشتنی ده‌ستوور، به‌ هۆكاری دووبه‌ره‌كی زیاتری نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق زانیوه‌.

News Code 7164

Your Comment

You are replying to: .
captcha