داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر دوو پەرلەمانتاری گۆڕان دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئەوەی دوو پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی ژمارەیێک دۆسیەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنوورییەکان، لەسەر سکاڵای مەرزی باشماخ، دادگاى لێکۆڵینەوەى پێنجوێن داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەو دوو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەکات.

کوردپرێس:

لە دوو نوسراووی جیاوازدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە، دادگای لێکۆڵینەوە پێنجوێن، لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، داوا پەرلەمان دەکات کە پارێزبەندیی لەسەر هەردو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد هەڵبگیرێت بەمەبەستنی گرتنەبەر رێکاری یاسایی بەرامبەریان بەپێی مادەی (433/1) لە یاسای سزادانی عێراقی.

جووڵاندنی ئەو سکاڵایانە دوای ئەوەدێت کە لەماوەی رابردودا هەردو پەرلەمانتار چەندین بەدواداچونیان کردوە بۆ دۆسیە قاچاخچێتی رێکخراو لە دەروازە سنورییەکان، کە بەهۆیەوە زیانێکی گەورە بە سامانی گشتی و داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتوە، ئاماژەیان بەوەکردوە، لەبری ئەوەی داهات بگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی دەچێتە گیرفانی ژمارەیەک کەس و بەرپرسەوە.

لەبارەی سکاڵاکەوە، عەلی حەمەساڵح رایگەیاند: جارێکی دیکە دەیلێمەوە قەبارەی قاچاخی مانگانە لە باشماخ (55) ملیۆن دۆلار زیاترە، لە جگەرە و ئۆتۆمبێلی رێگەپێنەدراوەوەتا چپس و ھێلکەو فەرش و کەرەستەی کارەبای، تا بزن و مەڕو پاککەرەوە باقاچاخ داخڵ دەکرێ.

جەختی کردوەتەوە کە؛ ھیچ دادگایەک جورئەتی نەکرد بڕیاری گرتن بۆ قاچاخچیەکان دەربکات، بەڵام من لەسەر باسکردنی دەبێت بچمە دادگا، دڵنیابن بێدەنگ نابم.

هەر لەوبارەیەوە، دابان محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: پێکەوە دەچین بۆ دادگا بەڵگە لە ئێمە و هەڵگرتنى بەرپرسیارێتى سەدان ملیۆن دۆلار لە ئێوە، تەواوى دۆسیەکانمان رادەستى داواکارى گشتى کردوە، ئامادەین بۆ هەر سکاڵایەکى تر لە هەر دادگایەکى تر بێت، ئێوەش ئامادەبن بۆ هەڵگرتنى بەرپرسیارێتى سەدان ملیۆن دۆلار کە بە دانپێدانانى بەرپرسانى باڵاى هەرێم لاى ئێوەوە و بەهۆى قاچاخیەوە نەگەڕاوەتەوە وەزارەتى دارایى.

ئاماژەشی بەوەکردووە؛ سەرۆکى حکومەت دو بڕیارى بۆ رێگریى و کۆنتڕۆڵى قاچاخى دەرکردوە، بە رونى دانى ناوە بە کارى قاچاخى دەروازەکان، بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێم و سەرۆکى دیوانى وەزارەتى دارایى لەناو لیژنەى دارایى و لەبەرچاوى (12) ئەندام بە رونى وتى: بەبێ جیاوازى لە دەروازەکانى کارى قاچاخى دەکرێت و بارى نایاساى دەهێنرێت ((پێیان دەڵێن چاو داخەن بارەکان داخڵ دەکرێت)) هاوسەرۆکانى یەکێتى و ئەنجومەنى باڵاى سیاسى ئەو حیزبە لە دیدار و بەیاننامەى جیاوازدا دەڵێن کارى قاچاخى و مافیایى هەیە، هەردو بەڕێوەبەرى دەروازە و گومرگى باشماخ و پەروێزخان لەکۆنگرەى رۆژنامەوانیدا دەڵێن بەڵێ کارى قاچاخى دەکرێت و بە زەبرى هێز بار داخڵ دەکرێت.

*لە ماڵپەڕی سبەی وەرگیراوە

News Code 715

Your Comment

You are replying to: .
captcha