بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک گەنج وتى: "سەرەڕای ئەوەوەی کە حکوومەتی ناوەندیی عێراق گوشاری بۆسەر کۆمپانیا نەوتییەکان دروست کردووە کە نەوتى کوردستان نابێت بفرۆشرێت، حکوومەت پابەندە بە دابین کردنى مووچە بەو بوودجەیەى لەبەردەستیەتى".
ناوبراو وتیشى ئەگەر هەر جیاوازییەک هەبێت لە پێشکەش کردنى خزمەتگوزاریی لەسەر ئاستى پارێزگاکان، پەیوەندى بە ئیدارەى خۆجێی پارێزگاکانەوە هەیە نەک حکوومەت.
Your Comment