کونسووڵی بەریتانیا لە هەرێم: دژی داخستنی کەناڵی ڕاگەیاندن و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسانین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  لە دیداری نێوان کونسووڵی بەریتانیا و ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕاندا جەخت کرایە سەر ئازادیی ڕادەربڕین و کاری میدیایی و کنسوڵی بەریتانیاش ڕایگەیاند دژی داخستنی کەناڵی ڕاگەیاندن و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسانن.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەممە 11ی کانوونی دووهەمی 2021 جەیمز سۆرنتن، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کردو لەگەڵ عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ڕێکخەر و ئەندامانی ژوری پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان کۆبونەوە و پاشان سەرانی مەزاری (نەوشیروان مستەفا)یان کرد.

د.هۆشیار عومەر، ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان بە سایتی گۆڕانی وت: ڕێکخەری گشتی لە کۆبونەوەکەدا جەختی لە ئەنجامدانی چاکسازیی و گۆڕانکاریی ریشەیی و رێزگرتن و پاراستنی ئازادی راگەیاند و خۆپیشاندان کردووەتەوە و وتوویەتی: دژی داخستنی کەناڵی راگەیاندن و دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسانین.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی دۆخی سیاسی و دارایی کوردستان و پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغداد و زەرورەتی گەیشتن بە رێکەوتن لەسەر بودجە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

دوای کۆتایهاتنی کۆبونەوەکە کونسوڵی گشتی بەریتانیا و شاندی یاوەری سەردانی مەزاری ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد.

News Code 711

Your Comment

You are replying to: .
captcha