کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەممە 11ی کانوونی دووهەمی 2021 جەیمز سۆرنتن، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کردو لەگەڵ عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ڕێکخەر و ئەندامانی ژوری پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان کۆبونەوە و پاشان سەرانی مەزاری (نەوشیروان مستەفا)یان کرد.
د.هۆشیار عومەر، ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان بە سایتی گۆڕانی وت: ڕێکخەری گشتی لە کۆبونەوەکەدا جەختی لە ئەنجامدانی چاکسازیی و گۆڕانکاریی ریشەیی و رێزگرتن و پاراستنی ئازادی راگەیاند و خۆپیشاندان کردووەتەوە و وتوویەتی: دژی داخستنی کەناڵی راگەیاندن و دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسانین.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی دۆخی سیاسی و دارایی کوردستان و پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغداد و زەرورەتی گەیشتن بە رێکەوتن لەسەر بودجە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
دوای کۆتایهاتنی کۆبونەوەکە کونسوڵی گشتی بەریتانیا و شاندی یاوەری سەردانی مەزاری ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد.
Your Comment