بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی نووسینگه‌ی مسته‌فا کازمی، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی به‌ره‌پێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیادا کردووه و باسیان لە دیارترین پرسە ناوچەییەکان کردووه کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە رۆڵی دیار و بەرچاوی عێراق کرا لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، لە رێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتان لەسەر بنەمای سیاسەتی دیالۆگ و هێوربوونەوە و یەکگرتنی بۆچوونەکان، بەمەبەستی بەدیهێنانی چارەسەری ئاشتیانە لە ناوچەکەدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی هاریکاری دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە، لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی ئابووری، ئەمنی، کولتووری و وزە، هەروەها هەماهەنگیی بەرز بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، و خێراکردنی کارکردن لەسەر ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەردوو وڵات‌دا ئەنجامدراوە لەسەر چارەسەرکردنی ته‌حه‌داییه‌کانی گۆڕانکارییه‌کانی کەشوهەوا.
له کۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، سه‌رۆککۆماری ئێران پشتیوانی خۆی بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی سەقامگیری عێراق دووپاتکردووەته‌وه، هەروەها ستایشی دەستپێشخەری کازمی کردووه بۆ دیالۆگێکی نیشتمانی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسییەکان.
Your Comment