نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنەکەی شەنگال دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، داوا دەکەن لایەنی پەیوەندیدار لە حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم رێوشوێنی دەستبەجێ بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شنگال و باشترکردنی دۆخی خەڵکی قەزاکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جینین بلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق (یونامی) سەردانی قەزای شنگالی کرد و لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان، بەرپرسانی کارگێڕی و بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزاکە کۆبووەتەوە.

لەبارەی کۆبونەوەکەش نوێنەری یونامی جەختی کردوەتە کەپێویستە رێوشوێنی دەستبەجێ بگیرێتەبەر بۆ "سوکردنی مەینەتییەکانی خەڵکی شنگال".

9ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردو ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆک وەزیران عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەچاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رێککەوتنێکی "مێژویی" بەگوێرەی دەستوور ئەنجام دراوە کە پێگەی دەسەڵاتی فیدڕاڵی لە قەزای شنگال بەهێز دەکات و کۆتایی بە پێگەی گرووپە چەکدارییەکان دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو رێککەوتنە بەهەماهەنگی حکوومەتی هەرێم جێبەجێ دەکرێت و هاوکار دەبێت بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی شارەکە و گەڕانەوەی دانیشتوانە رەسەنەکەی بۆ ناوچەکانیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 705

Your Comment

You are replying to: .
captcha