بارودۆخی کوردەکان لە ئەورووپا

بەشی جیهان- پرۆفیسۆر بیریجیت ئەمان لەبارەی دۆخی کۆچبەرانی کوردی تورکیا لە ئەورووپا و ئەڵمانیا بە کوردپرێسی وتی: ژمارەی دروست و وردی ئەو کۆچبەرانە دیار نییە بەڵام پشتگیری کوردە کۆچبەرەکان لە ئەڵمانیا و ئەورووپا بۆ گرووپە کوردەکان لەوان پەکەکە لە ئاستێکی بەرزدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ هاووڵاتییانی کوردی تورکیا لەو‌ ماوه‌یەدا که‌ گوشاره‌کانی حکوومه‌ت بۆ سه‌ریان به‌هۆی چالاکییه‌ سیاسییه‌کان زۆر بووه‌، هه‌ڵهاتنیان بۆ ئه‌ورووپا هه‌ڵبژاردووه‌. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان زۆربەی کۆچبەرە کوردەکان لە ئەڵمانیا دەژین و ژمارەیەکی کەمتریشیان لە وڵاتانی وەک هۆڵەندا، سوید، دانیمارک، فینلاند دەژین. چالاکانی مەدەنی و سیاسی کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتانە هەمیشە لە زۆر هەڵمەت و ناڕەزایەتیدا دژایەتی خۆیان بۆ سیاسەتەکانی تورکیا دەربڕیوە. لە هەندێک لەو وڵاتانەدا وەک ئەڵمانیا کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تورکیا هەیە و ژمارەی کوردی زیاترە، چالاکی و هێماکانی هەندێک گرووپی کوردی وەکوو پەکەکە و هێزە کوردیەکانی سووریا قەدەغە کراوە.

ئاژانسی کوردپرێس بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی کورد لە ئەورووپا، گفتوگۆیەکی لەگەڵ پرۆفیسۆر بریجیت ئامان پرۆفیسۆری زانکۆی زانستە کارپێکراوەکانی پۆستدام لە ئەڵمانیا ئەنجام داوە.

مامۆستای زانکۆی پۆستدامی ئەڵمانیا سەبارەت بە ژمارەی کۆچبەرانی کورد لە ئەورووپا و ئەڵمانیا بە کوردپرێسی راگەیاند: بەهۆی نەبوونی ڕێگای تایبەت بۆ دیاریکردنی ژمارەی هاوڵاتیانی تایبەت لە ئەڵمانیا و ئەوروپا، ناتوانرێت بە وردی بڵێین ژمارەی هاوڵاتیانی کورد کە لە ئەڵمانیا و ئەورووپا دەژین چەند کەسن.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ کوردبوون ده‌توانرێت له‌سه‌ر بنه‌مای زمان و خود چه‌مک و خۆ وه‌ سفکردن ڕوون بکرێته‌وه‌. بۆیە ناتوانرێت ژمارەی هاوڵاتیانی کورد لە ئەورووپا بە پشت بەستن بەو جۆرە پێکهاتانە دیاری بکرێت. بە بڕوای من ئەم جۆرە وەسفانە پێویست نین، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وڵاتانێک هەن کە ژمارەی دانیشتووانیان زۆر کەمترە لە ژمارەی کوردەکان.

پرۆفیسۆر ئامان دەشڵێت: دیاری کردنی ژمارەی هاوڵاتیان (لێرەدا، کورد) زیاتر بۆ کوردی کۆچبەر دەگونجێت، چونکە پرسی گۆڕینی ناسنامە لە کۆچبەراندا دەوروژێنرێت و زۆر کەسیش لەڕووی هاووڵاتیبوونەوە خۆیان پێناسە ناکەن. لە ڕاستیدا بەشێکی زۆر لە نەوەی دووەم و سێیەم و چوارەمی کۆچبەرانی کورد خۆیان دەبوێرن لە بازنەی تایبەتمەندی گروپێکی دیاریکراودا خۆیان لەبەرچاو بگیرێن. بۆیە ناتوانم بە تەواوی بڵێم چەند کورد لە ئەورووپا و ئەڵمانیا دەژین.

قەدەغەکردنی چالاکی هێزە کوردییەکانی سووریا لە ئەورووپا و ئەڵمانیا

مامۆستای زانکۆی پۆستدام سەبارەت بە قەدەغەکردنی هەندێک گرووپی کوردی لە ئەورووپا و ئەڵمانیا رایگەیاند: پشتیوانی لە پەکەکە و هێزە کوردییەکانی سووریا لە ئەڵمانیا زۆرە. هه‌روه‌ها پێویسته‌ ڕوون بکرێته‌وه‌ که‌ ڕه‌خنه‌ی زۆر هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌م ناو بازنه‌ کوردییه‌کان له‌باره‌ی ئه‌م گرووپه‌ کوردییانه‌وه‌ هه‌یه‌. من بۆ خۆم پێم وایە قەدەغەکردنی چالاکی ئەم دوو گروپە کارێکی بێمانایە. بۆ نموونە ناتوانرێت بەربەستێک دروست بکرێت بۆ قەدەغەکردنی ypg لە ئەڵمانیا. دەیان ساڵە هیچ کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام نەدراوە و ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک بەهۆی پەیوەندییان بە پەکەکەوە پەنابەری سیاسییان وەرگرتووە.

بۆچوونی رۆژئاوا و ئەورووپا سەبارەت بە کورد

سەبارەت بە پاڵپشتی رۆژئاوا و بەتایبەت ئەورووپا بۆ کورد، د.ئامان زیادی کرد: بەگشتی پشتیوانییەکی زۆر بۆ کورد هەیە، بەڵام لەلایەکی دیکەوە زانیاریی زۆر لەبارەی کوردەوە نییە (لە ئەورووپا و ئەمریکا). هەڵە تێگەیشتنە گەورەکە لەم ڕووەوەیە کە پێیان وایە کورد یەکدەستە. هیچ گرووپێک لەسەر زەوی یەکدەست نییە؛ چ ئەو گرووپە کیانێکی سەربەخۆی هەیە یان نا. بۆ نموونە چاو لە پێکهاتەی دیمۆگرافیی ئێران و ئەڵمانیا و نیپاڵ بکەن. مامەڵەکردن لەگەڵ کورد لە وڵاتە جیاوازەکان جیاوازە و بە بڕوای من نادادپەروەرانەیە.

News Code 7042

Your Comment

You are replying to: .
captcha