بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر گوڵپی ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ئین ئاڕتی-ی ڕاگەیاندووە: بەگرنگی دەزانێت، لەم رەشنووسە روون بکرێتەوە داهاتی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ چەنە و چۆن مووچەی فەرمانبەران دابین دەکرێت.
هەرچەندە تا ئێستا ڕوون نیە ئەنجومەنی وەزیران لە ڕەشنووسی پرۆژە یاساکە پشت بە ئابووری سەربەخۆ دەبەستێت یان ئەو رێککەوتنەی لەگەل حکوومەتی عێراقدا هەیەتی.
بەشێک لە شارەزایانی ئابووریش ئەو هەنگاوەی حکوومەتی هەرێم بە گرنگ دەزانن بۆ شەفاف بوونی داهات و خەرجی لە هەرێمی کوردستان.
لە دوای ساڵی ٢٠١٣وە لە هەرێمی کوردستان بودجە ئاشکرا نەکراوە و نازانرێت حکوومەتی هەرێم داهاتی چەندە چۆن خەرجی کردووە .
ئەمە لە کاتێکدایە، لەم ماوەیەدا هەرێمی کوردستان کەوتە قەیرانێکی دارایی قووڵەوە فەرمانبەران لە چوار ساڵی رابردوو مووچەی تەواوی مانگەکانیان بە لێبرینشەوە وەرنەگرتووە، هەروەها حکوومەتی هەرێم کەوتە ژێر باری قەرزێکی زۆر کە بڕەکەی نزیکەی ٢٧ ملیار دۆلارە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment