بەرهەم ساڵح و عەممار حەکیم جەخت لە گرنگیی پتەو کردنی سەقامگیریی عێراق دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق كۆبوونه‌وه‌ و جەختیان لەگرنگیی پتەوکردنی سەقامگیری وڵاتەکەیان کردەوە.

کوردپرێس:

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە (7 ی ئەیلولی 2022) لە بەغدا پێشوازیی کرد لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پێشهاتە سیاسییەکان.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، جەخت کرایەوە لەگرنگیی پتەو کردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و پشت بەستن بە سازان و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی بەئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و هێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک.

News Code 6930

Your Comment

You are replying to: .
captcha