کوردپرێس: دوێنێ هەینی، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا، سزای بهسهر فالح فهیاز، سهرۆكی دهستهی حهشدی شەعبیدا سهپاند.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیێكدا رایگەیاند سەرسوڕمانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بەبڕیارەكەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا دژ بە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی كردۆتەوە كە "بڕیارەكە شتێكی كتوپڕە و قبووڵكراو نییە".
هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە كە لەگەڵ ئیدارەی ئێستا و ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەوردی چاودێری سەرجەم ئەو بڕیارانەی وەزارەتی خەزێنەی وڵاتەكە دەكەن دژ بە كەسایەتییە عێراقییەكان و كاردەكەن بۆ چارەسەركردنی لێكەوتەكانی ئەو بڕیارانە.
سەرچاوە: ئاوێنە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment