بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر فارووق گەرگەرلی ئۆغڵۆ، نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) داوای لە پارتی کرێکارانی کوردستان کرد کە خەباتی چەکداری ڕابگرێت.
گەرگەرلی ئۆغڵۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە باڵەخانەی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو، 1ی ئەیلوولی وەک رۆژی جیهانی ئاشتی وەبیر هێنایەوە و وتی: "خەڵک زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە بەهۆی شەڕەکانەوە". شەڕ تەنها دەبێتە هۆی زەرەر و ئاشتی دەبێتە هۆی سەرکەوتن. هەروەها دەزانین تورکیا لە شەڕ و ململانێ چەندە زەرەرمەند بووە.
ناوبراو ئاماژهی بهوهش کرد: لهو شوێنانهی کێشهیهک ههبێت ئاشتی نایەتە دی، بۆ قهیرانهکانیش دهبێت بهدوای چارهسهردا بگەڕیت. جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە دەبێت هەرچی زووە ئەو ململانێیانەی لەسەر پرسی کورد سەری هەڵداوە کۆتایی پێبێت".
نوێنەری هەدەپە ڕاشیگەیاند، پێویستە ئەو ڕێکخراوانەی شەڕی چەکداری دەکەن چەک دابنێن و ڕاشیگەیاند: ڕێکخراوی پەکەکە کە بەردەوامە لە شەڕ، بە دڵنیاییەوە پێویستە چەک دابنێت؛ دواجار پێویستە لە یەکەم ڕۆژی مانگی ئەیلوولدا، کە ڕۆژی جیهانی ئاشتییە، کێشەکانمان لە پەرلەمانی تورکیا چارەسەر بکەین. شەڕ و مردن و خوێنڕشتن هیچ سوودێکی بۆ کەس نییە. "ئێمە لە کات و ساتێکداین کە دەبێت چارەسەرێک بۆ پرسی کورد بدۆزینەوە".
Your Comment