بەرهەم ساڵح و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیی کرد لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری بەغدا پێشوازیی لە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات.

لەو دیدارەدا جەخت کرایەوە لە پێویستیی سەپاندنی ئاسایش و بەرقەرار کردنی سەقامگیری و مسۆگەرکردنی سەلامەتی هاوڵاتیان و رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی پێکدادانی چەکداری".

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەکرد: "ئەو رووداوانەی روویاندا جێگەی داخن و مایەی قبووڵکردن نییە و پێویستە بە هەموو جۆرێک رێگری لە دووبارەبوونەویان بکرێت".

لای خۆیەوە قاسم ئەعرەجی جەختی لە گرنگی بەڕێوەچونی کاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ناوچەی سەوز بەشێوەیەکی بێلایەن و پیشەییانە بۆ دەرخستنی راستییەکان کردەوە.

News Code 6877

Your Comment

You are replying to: .
captcha