بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری بەغدا پێشوازیی لە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات.
لەو دیدارەدا جەخت کرایەوە لە پێویستیی سەپاندنی ئاسایش و بەرقەرار کردنی سەقامگیری و مسۆگەرکردنی سەلامەتی هاوڵاتیان و رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی پێکدادانی چەکداری".
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەکرد: "ئەو رووداوانەی روویاندا جێگەی داخن و مایەی قبووڵکردن نییە و پێویستە بە هەموو جۆرێک رێگری لە دووبارەبوونەویان بکرێت".
لای خۆیەوە قاسم ئەعرەجی جەختی لە گرنگی بەڕێوەچونی کاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ناوچەی سەوز بەشێوەیەکی بێلایەن و پیشەییانە بۆ دەرخستنی راستییەکان کردەوە.
Your Comment