بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بنکەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە شاری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا بە 3 مووشەکی"RPG"ی چەکدارانی نەناسراو کرایە ئامانج.
بەگوێرەی هەواڵێک کە ئاژانسی "نورس پرس" بڵاوی کردۆتەوە، شەوی دووشەممە، بنکەی سەربازیی (هەسەدە) لە گوندی "بەسیرە" لە قەراخی ڕووباری "فورات" لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە هێرشی کراوەتە سەر. دوای هێرشە مووشەکییەکە، شەڕێکی قورس بە دۆشکە روویدا و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە، دوای ئەوەش هێرشبەرەکان هەڵهاتن.
ناوچە گوندنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور شایەتحاڵی سەرهەڵدانی هێرشەکانی گرووپە توندڕەوەکانن کە زۆرجار فەرماندە و هێزەکانی (هەسەدە) دەکەنە ئامانج.
ههروهها ڕۆژی دووشهممه 29ی ئاب له شارۆچکهی "گرانیچ" دەوروبەری ڕۆژههڵاتی دێرهزوور کهسێک کرایه ئامانج و گیانی لهدهست دا.
Your Comment