ئاماری ئەو منداڵانەی بوونەتە قوربانیی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کۆبانی، بەرز بۆتەوە

بەشی سووریا- ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ تاوتوێی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیای کردووە بۆسەر شاری کۆبانێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرێمی فورات ئاماری قوربانیانی هێرشەکانی سوپا و تۆپخانەکانی تورکیای بە تایبەت لەنێو منداڵاندا لە ناوچەی کۆبانی بڵاو کردۆتەوە.

ئەحمەد داود، بەرپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەرێمی فورات بە «نورس پرس»ی راگەیاندووە: "زۆربەی قوربانیانی هێرشەکانی تورکیا منداڵ و ژنانن".

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە لە کۆی ١٠ منداڵی برینداری ئەم هێرشانە یەکیان کوژراوە و بە هەمان شێوە لە یەکێک لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانی منداڵێک قاچی لە دەست داوە.

بە وتەی ئەحمەد داود، دوایین ئاماری قوربانیانی منداڵان لە ساڵی 2021 گەیشتووەتە 10 کەس، لەو ژمارەیەش 5 کەسیان کوژراون و 5 کەسی دیکەشیان بریندار بوون.

ناوبراو وتیشی: هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خەڵکی مەدەنیی رۆژئاوا ته‌نها بە رێككه‌وت نییه‌، به‌ڵكوو دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوان و ده‌ستدرێژییه‌كانی پێشووی توركیا له‌ ناوچه‌كه‌.

News Code 6861

Your Comment

You are replying to: .
captcha