حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەزانێت.

بەپێی هەواڵی ککوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی «بغداد الیوم»دا ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بەو لێکتێگەیشتنانە نادات کە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵدا کراوە سەبارەت بە تەرخان کردنی پارە بۆ هەرێم و پشت بە داهاتی خۆی دەبەستێت لە دەروازە سنوورییەکان و هەناردەکردنی نەوت.

شێخ دلیر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: بڕیاره‌ حكوومه‌تی فیدراڵ بڕی 200 ملیار دۆلار بداته‌ هه‌ولێر بۆ دابین كردنی مووچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی هه‌رێمی كوردستان.

News Code 6829

Your Comment

You are replying to: .
captcha