بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی فیدراڵی عێراق و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لە ململانێیەکی جیدیدان لەسەر سەرچاوە نەوتی و گازیەکان لەو وڵاتەدا. ڕەنگدانەوەی ئەم ململانێیە دەتوانرێت لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵ و هێرش کردنە سەر کێڵگە نەوتییەکان ببینرێت.
ئەم ناکۆکییانە دەتوانن حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان واتا پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (PUK) لێکنزیک کاتەوە. بەڵام دەشتوانێت دووبەرەکی بخاتە نێوانیان چوونکە یەکێتی پێوەندیی جیاوازیشی لەگەڵ بەغدا هەیە.
گرژییەکان لەسەر نەوت و گاز زیاتر بۆتەوە
ناکۆکی درێژخایەنی هەولێر و بەغدا لەسەر کۆنترۆڵ کردنی پیشەسازی هایدرۆکاربۆنی عێراق لە 25ی شوباتدا چڕتر بووەوە، کاتێک دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری دا کە یاسای نەوت و غازی کوردستانی عێراق نادەستوورییە. حکوومهتی ههرێمی کوردستان ئهم بڕیارهی وهک بڕیارێکی سیاسی رهتکردهوه و زیاتریش رۆیشت و رایگهیاند که خودی دادگاکهش نایاساییه.
دوای دەرچوونی ئەم بڕیارە وەزارەتی نەوتی عێراق بەدواداچوونی بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی دادگای باڵا کرد. لە 19ی ئایاردا وەزارەتەکە بانگهێشتنامەی بۆ حەوت کۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتی نارد و هۆشداریی پێیان دا لەوەی گرێبەستەکانیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە. وهزارهتهکه ههڕهشهی ئەوەشی کرد کە ئهگهر بهردهوام بن له هاوکاری لهگهڵ ههولێر دەیانخاتە لیستی ڕەشەوە. رۆژی 2ی حوزەیران حکوومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای دژ بە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق تۆمار کرد و تیایدا ئاماژە بەوە کرد کە ناوبراو هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر کاروباری وزە لە هەرێمی کوردستاندا نییە. سەرەڕای بەرگرییەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سێ کۆمپانیای گەورەی خزمەتگوزاری نەوت، لەوانە بەیکەر هیوز، هالیبێرتۆن و شلومبێرگەر، بەڵێنیان دا کە فەرمانەکانی بەغدا جێبەجێ بکەن.
لەگەرمەی چلاکییەکانی دادگای فیدراڵدا، گرووپە چەکدارەکانیش ئەو شوێنانەیان کردە ئامانج کە پەیوەندییان بە پیشەسازی وزەوە هەیە لە کوردستانی عێراق. رۆژی 15ی ئازار، ماڵی باز کەریم، بەرپرسی کۆمپانیای نەوت و بیناسازی ناسراو بە KAR گرووپ، لە شاری هەولێر کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی.
چەند هەفتەی دوای ئەوەش دوو جار هێرش کرایە سەر پاڵاوگەیەکی سەر بە کۆمپانیای KAR لە پارێزگای هەولێر، هەروەها کێڵگەی غازی سروشتی خور مۆر سێ جار لە نێوان 22 بۆ 25ی حوزەیران بەر مووشەک کەوت. گرژیی نێوان هەولێر و بەغدا دوای هێرشی 25ی حوزەیران بۆ سەر کێڵگەی غازی خورمور و هەڵمەتی یەکەکانی سوپای عێراق کە لە نزیک دەریاچەی خورمور پێشڕەوییان کرد، زیاتر بوو. یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە ئەم کارەی بە "ئۆپەراسیۆنێکی هەماهەنگنەکراوی سوپای عێراق" لەگەڵ هێزە ئەمنییە کوردەکان وەسف کرد. هێزەکانی پێشمەرگە لە کاردانەوە بە پێشڕەوییەکانی سوپای عێراق هێزی زیاتریان لە نزیک دامەزراوە غازەکان بڵاوەپێکرد. هەرچەندە گرژییەکە کۆنترۆڵ کرا، بەڵام دەریخست کە تائێستا ئەو مەترسیی پێکدادانی چەکداری نێوان هێزە فیدراڵییەکان و هێزە کوردییەکان بوونی هەیە، ئەوەش دوای پێنج ساڵ لە پێکدادانی هەردوولا لەسەر پارێزگای کەرکووک لە 2017.
Your Comment