بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر بیناى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى و په‌کخستنى کاره‌کانى ئه‌نجومه‌نه‌که، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق په‌یامێکى به‌په‌له‌ى بڵاوک ردهوه و ڕایگه‌یاند، "به‌رده‌وامیی ڕووداوه‌کان مه‌ترسیداره و دۆخى ئێستاش داوا لە هەمووان ده‌کات پابه‌ند بن به هێوربوونەوەى ئه‌م ڕه‌وشه‌ى ئێستا".
سه‌رۆک کۆمارى عێراق ته‌ئکید ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر خۆپیشاندانی ئاشتیانە وه‌ک مافێکى ده‌ستوریى، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه، "خۆپیشاندانى ئاشتیانه مافێکى ده‌ستوریه و زامنى مافهکانیشه، به‌ڵام تێکدانی کاری دامەزراوەکانى دادوەری، هەڕەشەیەکی گه‌وره‌و مه‌ترسیداره بۆسەر وڵات".
وه‌کوو لهڕاگهیهنراوهکهى سه‌رۆک کۆمار‌دا هاتووه، "دەبێت هه‌مووان کار بۆ پاراستنی دامەزراوەکانى دادوەریی بکه‌ن و ڕێگریی له‌سه‌ربه‌خۆیی کاره‌کانیان نه‌که‌ن".
Your Comment