هەسەدە هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکایە لە شەڕی دژی داعشدا

بەشی سووریا- لە کاتێکدا تورکیا تۆپباران و هێرشە درۆنییەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر چڕ کردووەتەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا ڕایگەیاند هەسەدە هاوبەشێکی گرنگی ئێمەیە لە شەڕی داعشدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە واشنتن دی سی گوتی، هەسەدە هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکایە لە شەڕی دژی داعشدا؛ هاوکات نیگەرانیی واشنتنی بەرامبەر زیادبوونی گرژییەکان لە کوردستانی سووریا و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەربڕی.

نێد پرایس راشیگەیاند، ئەمریکا پابەندە بە شەڕکردن دژی داعش و وشک کردنی سەرچاوەکانی رێکخراوە پەڕگیرەکە؛ ئەوەشی نەشاردەوە کە داعش لە ناوچەکەدا جموجووڵی زۆرە.

News Code 6758

Your Comment

You are replying to: .
captcha