کوردپرێس:
به‌پێ ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ، کۆبوونه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌ی هه‌ریه‌که له ڤڵۆدمیر زلێنسکی، سه‌رۆکی ئۆکرانیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکی تورکیا و ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان له شاری ڵڤێڤ کۆتایی هات و تێیدا چه‌ند پرسێکی گرنگ تاوتوێ کرا.
لو کۆبوونەوەدا کە ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو کاتژمێری خایاند سه‌رۆکی ئۆکرانیا رایگه‌یاندووه که ڕووسیا ده‌ستی داوه‌ته کارێک قێزه‌ون و پێویسته به‌خێرای له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژا بکشێنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی کاره‌ساتێکی گه‌وره روو بدات.
زلێنسکی وتیشی: "سه‌ردان کردنی سه‌رۆکی تورکیا بۆ وڵاته‌که‌مان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پاڵپشتییه‌کی به‌هێزه بۆ وڵاته‌که‌مان و پێکه‌وه باسی به‌رده‌وامی هه‌نارده‌کردنی دانه‌وێڵه به کۆگاکراوه‌کانی وڵاته‌که‌مان و بارودۆخی خراپی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی کارۆناوهکی زاپۆریژا-مان تاوتوێ کرد".
لای خۆیەوە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئێمه نامانه‌وێت جارێکی دیکه کاره‌ساتی چێرنۆبڵ دووباره ببێته‌وه و ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ڕووسیا ژیرانه مامه‌ڵه نه‌که‌ن کاره‌ساتێکی جیهانی نه‌خوازراو به‌ڕێوه‌یه".
سەرۆکی تورکیا وتیشی: "پێکه‌وه کار له‌سه‌ر کۆتایی هێنان به‌م جه‌نگه ده‌که‌ین و هه‌نگاویش ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پرۆسه‌یه‌کی دیکه‌ی ئاڵوگۆرکردنی دیله‌کانی جه‌نگ له نێوان ئۆکرانیا و رووسیا ئه‌نجام بدرێت و سه‌رۆکی رووسیاش له‌م پرسه ئاگادار ده‌که‌مه‌وه".
هه‌روه‌ها پاش کۆتایی هاتنی کۆبونهووه سێ لایه‌نییه‌که هه‌ریه‌که له وه‌زیری بازرگانی تورکیا و وه‌زیری ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی هه‌ردوو وڵات رێکه‌وتنێکیان بۆ دووباره دروستکردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا واژۆ کرد.
Your Comment