وەزیرى پلاندانانی هەرێم: هەولێر و سلێمانى ناتوانن بە تەنیا مووچەى خۆیان دابین بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرى پلاندانانی حکومەتى هەرێم رایگەیاند، یەکێک لەو رەخنانەى لە لەناوخۆو لەلایەن عێراق و دەرەوە حکوومەتى هەرێم دەگیرێت ئەوەیە کە بودجەى ساڵانەى نییە، بۆیە ئێستا دەست پێ دەکەین بۆ دانانى بودجە.

کوردپرێس:

دارا رەشید وەزیرى پلان دانانى هەرێمی کردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى رووداو وتى ئەگەر لەگەڵ بەغدا رێککەوتن ئەوا ئەو پشکەى بۆ هەرێم دادەنرێت بەپێی ئەوە بودجەی هەرێمى کوردستان دادەڕێژرێت ئەگەر نەگەیشتنە رێککەوتن ئەوا بەپێی ئەو داهاتەى لەبەردەستى حکوومەتى هەرێمە بودجەکە دادەڕێژن.

ئاماژەى بەوەش کرد، " وەزارەتى دارایی دەزانێت داهاتى دەروازە سنوورییەکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک چەندە و مووچەش لە کۆی داهاتە کۆکراوەکانى هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت ،چونکە ئەگەر داهاتى شارێک حساب بکرێت بۆ مووچە ئەوا رەنگە بەشى ئەو شارە نەکات".

سەبارەت بە مووچە چۆن جێگە دەکرێتەوە لەناو بودجە وەزیرى پلان دانان روونیشی کردەوە، لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران لە بودجەدا پەیوەستە بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا ئەگەر لەگەڵ بەغدا رێکەون ئەوا رەنگە پێویست بە لێبڕین نەکات، ئەگەر رێکنەکەوتن و پارە نەناردن لەلایەن بەغداوە ئەوە شتێکى ترە.

دارا رەشید ڕوونیشی کردەوە، سلێمانى و هەولێر بەتەنیا ناتوانن مووچەى خۆیان دابین بکەن ئەگەر کۆی داهاتى هەرێم نەبێت، بەوتەى خۆی هەموو داهاتى هەرێم لە وەزارەتى دارایی کۆ دەکرێتەوە و بۆ مووچە دابین دەکرێت.

هەروەها وەزیرى پلاندانانى هەرێم پێشبینى دەکات عێراق لە ساڵى ٢٠٢١ دا تووشى قەیرانى دارایی گەورە تر ببێت و قەرزى زیاتر وەربگرێت، بەوتەى خۆی ئەگەر هەرێم داهاتەکانى خۆى رێکبخاتەوە دۆخەکە بەجۆرێکى تر دەبێت.

دارا رەشید، کاتى ئەوە هاتووە کە خەڵک بزانێت داهاتى هەرێمى کوردستان چەندە و بۆچی خەرج دەکرێت.

News Code 673

Your Comment

You are replying to: .
captcha