عەلی حەمەساڵح: قەبارەی دەستكەوتی كاری قاچاخ لە ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان نزیكه‌ی 170 ملیاردیناره‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، قه‌باره‌ی ده‌ستكه‌وتی كۆمپانیاكان و كاری قاچاخی له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوریه‌كان نزیكه‌ی 170 ملیاردیناره‌.

کوردپرێس:

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی، "ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه‌ به‌ ڕێكاری په‌رله‌مانی و یاسایی و میدیایی كار له‌سه‌ر قاچاخی و كۆمپانیاكاری خاڵه‌ سنوریه‌كان ده‌كه‌م، ساڵێك پێش ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردم له‌سه‌ر قاچاخی و كۆمپانیاكاری خسته‌ به‌رده‌ست سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، چه‌ندین زانیایمدا به‌و لیژنانه‌ی پێكیانھێنا دواتر له‌ 22-3-2020 چه‌ند بڕیارێكی بۆ ده‌رچو، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامی نیه‌و قاچاخی زیادی كردوه‌".

ئاماژەی بەوەش كردووە، چه‌ندین جار به‌پێی یاسا داوای دانیشتنی په‌رله‌مانمان بۆكرد و دانیشتنه‌كان ھه‌رنه‌كران، 9 (نۆ) جار به‌خاڵی پێڕه‌وی باسم كردوه‌، كۆی دۆسیه‌كه‌ماندا به‌ دادگاو كه‌س دادگایی نه‌كرا، قه‌باره‌ی ده‌ستكه‌وتی كۆمپانیاكان و كاری قاچاخی له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان نزیكه‌ی 170 ملیار (سه‌د و حه‌فتا ملیار) دیناره‌، جگه‌ له‌ زیانه‌ گه‌وره‌كانی دیكه‌ی ته‌ندروستی، هه‌ولێشماندا له‌ ڕێگای میدیاوه‌ ھه‌ڵمه‌تێكی فراوان بكه‌ین، تاوه‌كو ڕای گشتی بۆ دروستبكه‌ین.

ئەوپەرلەمانتارەی گۆڕان باسیلەوەشكردووە، ئه‌مڕۆ حكومه‌ت بڕیاریدا ھێزێكی ھاوبه‌ش بۆ ڕێگری له‌م قاچاخیه‌ دروستبكرێت و پێداچونه‌وه‌ به‌كاری ئه‌و كۆمپانیانه‌دا بكرێت به‌ ناڕه‌وا ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌به‌ن مانگانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێبكرێت ھه‌نگاوێكی باشه‌و منیش ئاماده‌ی ھه‌مو ھاوكاریه‌كم، بێ چاوپۆشی له‌ ھیچ به‌رپرس و ھی خاڵێكی سنوری، چاودێری ئه‌م بڕیاره‌ ده‌كه‌م.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م قاچاخیه‌ ده‌كات به‌ ھێزه‌كانی ئاسایش، ته‌نها به‌ كۆنتڕۆڵی بازگه‌كان ده‌تواندرێت ڕێگا له‌ قاچاخی بگیرێت.

News Code 671

Your Comment

You are replying to: .
captcha