کوردپرێس:
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی، "ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه به ڕێكاری په‌رله‌مانی و یاسایی و میدیایی كار له‌سه‌ر قاچاخی و كۆمپانیاكاری خاڵه سنوریه‌كان ده‌كه‌م، ساڵێك پێش ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردم له‌سه‌ر قاچاخی و كۆمپانیاكاری خسته به‌رده‌ست سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، چه‌ندین زانیایمدا به‌و لیژنانه‌ی پێكیانھێنا دواتر له 22-3-2020 چه‌ند بڕیارێكی بۆ ده‌رچو، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامی نیه‌و قاچاخی زیادی كردوه".
ئاماژەی بەوەش كردووە، چه‌ندین جار به‌پێی یاسا داوای دانیشتنی په‌رله‌مانمان بۆكرد و دانیشتنه‌كان ھهرنهكران، 9 (نۆ) جار به‌خاڵی پێڕه‌وی باسم كردوه، كۆی دۆسیهكهماندا به دادگا‌و كه‌س دادگایی نه‌كرا، قه‌باره‌ی ده‌ستكه‌وتی كۆمپانیاكان و كاری قاچاخی له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان نزیكه‌ی 170 ملیار (سه‌د و حه‌فتا ملیار) دیناره، جگه له زیانه گه‌وره‌كانی دیكه‌ی ته‌ندروستی، ههولێشماندا له ڕێگای میدیاوه ھه‌ڵمه‌تێكی فراوان بكه‌ین، تاوه‌كو ڕای گشتی بۆ دروستبكه‌ین.
ئەوپەرلەمانتارەی گۆڕان باسیلەوەشكردووە، ئه‌مڕۆ حكومه‌ت بڕیاریدا ھێزێكی ھاوبه‌ش بۆ ڕێگری له‌م قاچاخیه دروستبكرێت و پێداچونه‌وه به‌كاری ئه‌و كۆمپانیانه‌دا بكرێت به ناڕه‌وا ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌به‌ن مانگانه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێبكرێت ھه‌نگاوێكی باشه‌و منیش ئاماده‌ی ھه‌مو ھاوكاریهكم، بێ چاوپۆشی له ھیچ به‌رپرس و ھی خاڵێكی سنوری، چاودێری ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌م.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م قاچاخیه ده‌كات به ھێزه‌كانی ئاسایش، ته‌نها به كۆنتڕۆڵی بازگه‌كان ده‌تواندرێت ڕێگا له قاچاخی بگیرێت.
Your Comment