بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئهمڕۆ دووشهممه ههریهكه له کارێل کۆرتانێک، کونسوڵی گشتیی چیک لە هەولێر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا باسیان له دهست پێكردنی گهشتی راستهوخۆی نێوان ههولێر و پراگی پایتەختی چیک كرد.
کارێل کۆرتانێک، کونسوڵی گشتیی چیک لە هەولێر له كۆنگرهكهدا رایگهیاند: "دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک دەبێتە دەرفەتێکی باش بۆ زیادکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بوار بۆ زۆر کار و پیشە دەڕەخسێنێت".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد، دەستپێکردنی گەشتەکان دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بەرەوپێش بردنی کەرتی گەشتوگوزاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی.
لایخۆیهوه بەڕێوهبەری جێبەجێکاری کۆمپانییای فڕۆکەوانی فڵای ئەربیل له كۆنگرهكهدا رایگهیاند، دوای هەوڵێکی زۆر لەگەڵ بەرپرسانی کۆمای چیک و کونسوڵی وڵاتەکە، برپرسانی هێڵی فڕۆکەوانی مەدەنی چیک ڕەزامەندیانداوه بە دەستپێکردنی گەشتی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەولێر و پراگ، هەمو ئاسانکاریەکی وەرگرتنی ڤیزەش بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، "ئەم بڕیارە هەرێمی کوردستان بە وڵاتی چیکەوە دەبەستێتەوە کە دەبێتە دەروازەییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان بەڕوی جیهاندا".
Your Comment