قوباد تاڵەبانی: نەوت و گاز سامانی هەمیشەیی نین و ناکرێت لە درێژماوەدا پشتی پێ ببەستین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دا لەوەی، نەوت و گاز سامانی هەمیشەیی نین و ناکرێت لە درێژماوەدا پشتی پێ ببەستین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی ڕاگەیاندنی پێشانگایەكدا رایگەیاند: نەوت و گاز سامانی هەمیشەیی نین و ناکرێت لە درێژماوەدا پشتی پێ ببەستین، لەوانەیە ١٠ بۆ ٢٠ ساڵی تر هەرێمی کوردستان نەوت و غازی نەمێنێت، بەڵکوو سامانی ڕاستەقینەی هەر وڵاتێک توانا زانستی و مڕۆییەکانیەتی.

تاڵەبانی وتیشی: کوردستان خاوەنی گەنجی داهێنەر و بە توانایە، پێویستە چ وەک حکوومەت و چ وەک کەرتی تایبەت پشتگیر و هاندەریان بین بۆ کارکردن لەسەر بیرۆکە نوێ و داهێنەرانەکانیان.

جێگری سەرۆکى حکوومەتى هەرێم جەختی كردەوە، كە بە هەموو توانایەكیەوە پشتگیری گەنجانی داهێنەر دەکات و وتی: هەوڵ دەدەم لە کەرتی تایبەتیشدا سپۆنسەریان بۆ دابین بکەم، ئەمڕۆ بەڵێنمدا بەکۆمەڵێک گەنجی داهێنەر کە ساڵانە لە شاری سلێمانیدا پێشانگای تایبەت بە داهێنانە تەکنەلۆجییەکان بکەینەوە.

News Code 6674

Your Comment

You are replying to: .
captcha