بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاوی کەوت بە عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق.
لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و دۆخی ئەمڕۆی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە هەماهەنگی، زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانیی بۆ هەر هەنگاوێک دووپات کردەوە کە "ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتن و سازان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخە نەخوازراوە و وتی، وڵات پێویستی بە قووڵ کردنەوەی گیانی تەبایی و رێککەوتنی نیشتمانییە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە باڵاکان. ئەرکی هەموومانە کار بۆ داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیر بکەین و خزمەتی زیاتری هاوڵاتییانمان بکەین".
لە بەرامبەردا عادل عەبدولمەھدی ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی یەکێتی و سیاسەتی یەکێتی کرد و وتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژە بە سیاسەتەکەی مام جەلال دەدات و ئەمەش "ئەو سیاسەتە دروستەیە کە وڵات پێویستییەتی و ئەنجامی دڵخۆشکەری دەبێت".
Your Comment