دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكەی رۆژی شەممە لە هەرێمی کوردستان ئازاد کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، تەواوی دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكەی رۆژی شەممەی رابردوو ئازاد كران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی NRT بڵاوی کردەوە، تەواوی ئەو كەسانەی كە لەسەر خۆپیشاندانەكەی رۆژی شەممەی رابردوو، دەستگیركرابوون، ئازاد کراون.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هەریەكە لە فاروق غەفور، حەسەن جاف، ئازاد کەریم، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ و هەریەكە لە رۆژنامەوانان کوردەوان جەمال و عەبدوڵا ئەحمەد، لەنێو ئازادكراوەكانی ئەمڕۆدان.

News Code 6648

Your Comment

You are replying to: .
captcha