بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە میانی کردنەوەی ١٣ههمین کۆنفرانسی باڵیۆزاندا کە لە ئەنقەرە سازکرا وتى: "خوازیاری بینینی عێراقێکی سەقامگیر، خۆشگوزەران و ئاسوودە دەکەین کە بەتەواوی مانا خاوەنی سەروەری خاکەکەى بێت لە هەموو شوێنێکی وڵاتەکەدا".
ناوبراو وتیشى: "بوونی پەکەکە لەو وڵاتە رەهەندێکی گرنگی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ عێراق. سەرەتا چاوەڕوانین عێراق ئەوە رابگەیەنێت کە پەکەکە رێکخراوێكی تیرۆریستییە و هەنگاوی بەرجەستە دژ بەو رێکخراوە بگرێتەبەر".
چاوشئۆغڵو جەختی کردەوە: "تا بەجێگەیاندنی ئەو چاوەڕوانییەمان، بەردەوام دەبین لەسەر گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانەی ئاسایشی نیشتمانیمان پێویستیەتى".
Your Comment