بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی کەرکووک ناو بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەک ئەفسەر و پۆلیسی کورد لە کەرکووک بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2017 ببرێنە بەردەم دادگا.
ئەو ئەفسەر و پۆلیسانە سەربە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووکن و ساڵی رابردوو چەند جارێک رەوانەی بەردەم دادگای سەربازیی مووسڵ کراون، بەڵام دواتر ئازاد کراون و بەشێکیان هێشتا دۆسیەکانیان دانەخراوە.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕەکە، ئەفسەر و کارمەند هەیە هیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساغ نەبووەتەوە کە بیسەلمێنێت بەشدارییان کردووە لەو ریفراندۆمەدا، بۆیە ئازادکراون و دادگایی کردنەە ئەوان ناگرێتەوە، ئەوانەی دادگایی دەکرێن ژمارەیان کەمە و دادگاییکردنەکە لەبنکەی پۆلیسی رەحیماوا بەڕێوەدەچێت.
جەخت لەوەش کراوەتەوە، زۆربەیان بەشدارییان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نەکردووە، دادگاییەکەی ئەمڕۆ لە کەرکووک، لەسەر داوا و هەوڵی لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بووە.
Your Comment