کارگەر شەنگالی لە فەرماندە کوردەکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال «یەبەشە» لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە ساڵۆگەڕی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال دا و ڕایگەیاند: ئمساڵ ڕێوڕەسمی یادی قوربانیانی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال بەڕێوەچوو و بە ئامادەبوونی بنەماڵەی قوربانیان یادی کۆچکردووەکان بەرز ڕاگیرا.
ناوبراو درێژەی دا: زۆرینەی بەرپرسانی ماڵی ئێزدی، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەم ڕێوڕەسمەدا ئامادە بوون و هێزە عێراقییەکان بەڵێنیان دا داخوازیی ئێزدییەکان بۆ بەغدا بگۆازنەوە.
ئەم فەرماندە ئێزدییە وتیشی: ئەمساڵ بە هۆی زیاتر بوونی جووڵەکانی داعشەوە لە شەنگال ڕێوەڕەسمەکە بە هەستیاریێکی وردەوە بەڕێوەچوو.
کارگەر شەنگالی ئاماژەی بە دۆخی باشی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال دا و وتی: دۆخی ئەم هێزە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ باشتر دەبێت و خەڵکی شەنگال ئەم هێزانە بە باشترین پاڵپشتیکەری خۆیان دەزانن.
ناوبر جەختی کردەوە هەندێک هێزی دیکە لە شەنگال بوونیان هەیە بەڵام شەنگالییەکان تەنها متمانەیان بە یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگالە.
کارگەر شەنگالی ڕاشیگەیاند: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا جووڵەکانی داعش زیاتر بووەتەوە و چەند هێرشێکیان ئەنجام داوە و کە لەلایەن یەبەشە-وە بەرپەرچی دراوتەوە و چەند ئەندامێکیان کوژراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment