به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جۆزێف داهر توێژه‌ری کاروباری سووریا و مامۆستای زانکۆی فلۆرانسی ئیتالیا بۆ گۆڤاری ژاکۆبینی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندووه: به‌و شێوه‌یه که ده‌وترێت پارتی کوردیی ده‌سه‌ڵاتداری باکووری سووریا په‌یوه‌ندییێکی ژێربه‌ژێری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا نییه چوونکه پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی کوردی سووریا (PYD) ئاماده بوو تورکیا کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له بنده‌ست کورد ده‌ربێنێت به‌ڵام ئه‌و حیزبه ئاماده نه‌بوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا بکات له‌سه‌ر بێده‌نگکردنی چه‌که‌کان له عه‌فرین و پێدانی به ده‌وڵه‌تی سووریا.
جۆزێف داهر ده‌ڵیت: هه‌موو پێکهاته‌کانی سووریا دژ به جیابوونه‌وه‌ی کورد له‌و وڵاته‌ن و ئه‌و مه‌سه‌له‌ش به‌شێکی گه‌وره له کورده‌کان ده‌گرێته‌وه چوونکه نزیکه‌ی نیوه‌ی کورده‌کان له دیمه‌شق و حه‌له‌ب ده‌ژین و ژیان له‌و شوێنانه به لایانه‌وه خۆشتره تاکوو ژیان له ناوچه‌ی کوردنشینی سووریا له باکووری ئه‌و وڵاته.
ئه‌م مامۆستای زانستی سیاسی ته‌ئکیدی کرده‌وه که دیکه‌ی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی سووریا پێشوازی له پڕۆژه‌ی کورد بۆ دامه‌زراندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری یان فیدڕاڵیزم ناکه‌ن چوونکه زۆربه‌ی گرووپه‌کان له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی دانووستانه‌کانه‌وه دژایه‌تیی خۆیانیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی وشه‌ی عه‌ره‌بی له "کۆماریی عه‌ره‌بیی سووریا" ده‌ربڕیبوو.
ناوبراو زیادی کرد: دروسته که حیزبی کوردیی PYD کۆنتڕۆڵی لایه‌نی کوردی به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌ڵام ڕه‌خنه‌یێکی جیدی له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ئه‌و حیزبه له‌گه‌ڵ سه‌ربزێوانی حیزب له‌وان لایه‌نه کوردییه‌کانی نزیک له ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هه‌یه.
ئه‌و توێژه‌ره‌ی کاروباری سووریا هۆشداری ده‌دات که لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سووریا و نزیک له تورکیا به هیچ له‌ونێک ڕازی به پێدانی مافی کورد له سووریا نییه و هۆکاری به‌ره‌نگاری توند و تۆڵی تورکیا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی کورد له‌سه‌ر باکووری سووریا هاوکاریی ئه‌و لایه‌نه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment