کوردپرێس:
زانایانی بواری پزیشکیی ژاپۆن ده‌یانه‌وێت ئۆرگانه‌کانی مرۆڤ له ئاژه‌ڵاندا دروست بکه‌ن و تاقیکردنه‌وه‌که به‌م جۆره ده‌بێت که له ناو ئاوله‌مه‌ی ئاژه‌ڵان خانه‌یێک به ناوی iPS که ده‌تواندرێت هه‌موو جۆره ئۆرگانه‌کانی مرۆڤی لێ دروست بکرێت ده‌چێندرێت، به‌مه‌ش زانایان یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش له ڕێگای ئاژه‌ڵان ده‌نێن.
توێژینه‌وه‌که له لایه‌ن پرۆفیسۆری ژاپۆنی هیرومیتسۆ ناکاوچی له زانکۆی ستانفۆردی ئه‌مه‌ریکی ئه‌نجام ده‌درێت و یه‌که‌م پرۆفیسۆره مۆڵه‌تی ئه‌م کاره‌ی پێ دراوه.
هیرومیتسۆ ناکاوچی له‌باره‌ی ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی به ئاژانسی فڕانس پرێسی گوتووه: "ماوه‌ی 10 ساڵی خایاند به‌ڵام دواجار ده‌ستمان کرد به تاقیکردنه‌وه‌که‌مان."
ناوبراو ئاشکراشی کردووه که مشک و جورج و به‌راز بۆ تاقیکردنه‌وه‌که‌ی به کار ده‌هێنێت چوونکه ئه‌و ئاژه‌ڵانه په‌نکریاسیان نییه.
ئه‌وه‌ی تاکوو ئێستا له به‌رده‌م ئه‌م جۆره تاقیکردنه‌وه‌یه به‌ربه‌ست بووه یاسای حکوومه‌ته‌کان و ڕێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی ئاژه‌ڵان بووه به‌ڵام ئه‌و پرۆفیسۆره ده‌ڵێت که هۆشیارانه مامه‌ڵه ده‌که‌ن و هه‌وڵی ته‌واویش ده‌ده‌ن تاکوو تاقیکردنه‌وه‌که سه‌رکه‌وتوو بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتوو بێت چیدی پێویست ناکات هه‌ندێک ئۆرگانی مرۆڤ له مرۆڤێکی دیکه ده‌ربهێنرێت و له که‌سێک که پێویستییه‌تی بچێنرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment