په‌رله‌مانی کوردستان 3ی ئابی وه‌ک ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییه‌کان دیاری کرد

به‌شی عێراق و هه‌ریمی کوردستان- په‌رله‌مانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌می بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاری‌کردنی ڕۆژی جینۆسایدکردنی ئێزدییه‌کان کرد و تیایدا به‌ کۆی ده‌نگ پێشنیازه‌که‌ی په‌سه‌ند کرد.

کوردپرێس:

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی 8ی 2019 په‌رله‌مانی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر دیاری کردنی ڕۆژیک وه‌ک ڕۆژی کۆمه‌ڵکووژی کوردانی ئێزدی کۆ بووه‌وه‌ و تێیدا ڕۆژی 3ی ئابی وه‌ک ڕۆژی کۆمه‌ڵکوژی کوردانی ئێزدی دیاری کرد و پرۆژه‌بڕیاره‌که‌ به‌ ده‌نگی 87 ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سه‌ند کرا.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ پشوودایه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ کۆبوونه‌وه‌یێکی نائاسایی ئه‌ژمار کرا و به‌رنامه‌ی کاری ته‌نها بریتی بوو له ‌ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 3ی ئابی 2014 چه‌کدارانی داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌ری و کۆمه‌ڵکوژییان ئه‌نجام دا و هه‌زاران کوردی ئێزدییان ڕفاند.

ساڵی 2014 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌وکات و سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێمی کوردستان نووسینگه‌یێکی بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی کوردانی ئێزدی له‌لایه‌ن داعش کرده‌وه. له ‌کۆی شه‌ش هه‌زار و 410 که‌س تاوه‌کوو ئێستا ئه‌و نووسینگه‌یه‌ توانیویه‌تی سێ هه‌زار و 509 کوردی ئێزدی ڕزگار بکات.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65480

Your Comment

You are replying to: .
captcha