به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی UN له‌ژێر ناوی "کۆبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێکدادانی چه‌کدارانه" به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی 20 وڵات به‌ڕێوه چوو و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕه‌ئووف ئالب دێنکتاش کاربه‌ڕێکه‌ری هه‌میشه‌ییی تورکیا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وته‌یێکی پێشکه‌ش کرد و ڕه‌خنه‌ی له پراگماتیسمی جیهانی له‌باره‌ی په‌که‌که‌وه گرت و ڕایگه‌یاند: قه‌یرانی سووریا زیاتر له هه‌ر چینێکی دیکه کارتێکه‌ری له‌سه‌ر منداڵانی ئه‌و وڵاته بووه و خه‌ساریان بینیوه. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه ده‌ولییه‌کان زیاترین پێشێلکاریی یاسا له‌باره‌ی منداڵانی سووریا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی YPG باڵی سووریی PKKوه ئه‌نجام دراوه. بێگومان YPG/PKK له سووریا هه‌مان تاکتیک و نه‌خشه‌ڕێگا به‌کار ده‌هێنن که گرووپه تیرۆریستییه‌کانی داعش، به‌ره‌ی نوسره، ئه‌لقاعیده و دیکه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن. ئه‌م گرووپه‌ش نابێت جیاواز له‌وان له‌به‌رچاو بگیردرێت و لانیکه‌م ده‌بێ مه‌حکووم بکرێت. دوایین ڕاپۆرتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌فتاری دڕندانه‌ی PKK له‌گه‌ڵ منداڵانی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیانی ئاشکرا ده‌کرد. به‌پێی زانیاری و به‌راورده‌کانی تورکیا په‌که‌که 700 منداڵی ڕفاندووه که زۆربه‌یان کوردن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: تورکیا شانازی به تۆمارکردنی تاوان و پێشێلکردنی یاسا له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه ده‌کات به‌ڵام هیچ ههنگاوێکی UN بۆ به فه‌رمی ناسین یان شه‌رعییه‌تبه‌خشین به تیرۆریستان قبووڵ ناکات. به‌م بۆنه‌یه که ئێمه سڕینه‌وه‌ی ناوی هه‌ندێک که‌سایه‌تی له لیستی سووری داواکراوانی ئینترپۆل و هه‌روه‌ها واژۆکردنی پڕۆژه‌ی نێوان نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ که‌سێک به ناو مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌مان -که له ڕاستیدا ئه‌و که‌سه هه‌مان فه‌رهاد عه‌بدی شاهین فه‌رمانده‌ی په‌که‌که‌یه- ئیدانه کردووه. ده‌ستانی PKK/PYD/YPG به خوێنی 40 هه‌زار مرۆڤ ڕه‌نگین بووه. ئه‌مانه گرووپگه‌لێکی تیرۆریستین و ده‌بێ وه‌ک گرووپی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت. هه‌بوون و چالاکییه‌کانیان ناتوانێت هیچ پاساوێک بۆ شه‌رعییه‌تبه‌خشین به‌و گرووپه تیرۆریستییانه بێت.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment