به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵحه ئایدنیز نوێنه‌ری دیاربه‌کر له پشکی هه‌ده‌په له لێدوانێکدا باسی له گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سیاسه‌تی تورکیا هه‌مبه‌ر کورد کرد و گوتی: پارتی داد و گه‌شه سیاسه‌تی سه‌د ساڵه‌ی کۆماریی تورکیا هه‌مبه‌ر کورد جێبه‌جێ ده‌کات. ئه‌م سیاسه‌ته نه‌ک هه‌ر دژی کورد به‌ڵکوو دژی سه‌رجه‌م که‌مینه‌کانی تورکیایه. سه‌د ساڵه که ئه‌م وڵاته پشتی به ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وانه به‌ستووه و هه‌وڵ بۆ داگیرکاری ده‌کات و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هێرش ده‌کاته سه‌ر گه‌ل و که‌مینه‌کان. ساڵی 2015ی زایینی گۆشه‌گیرییێکی توند بۆ سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستی پێ‌کرد و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی تورکیا به گۆشه‌گیرکردنی ئۆجه‌لان شه‌ڕێکی به‌رفراوان و گه‌وره‌ی دژ به کورد ده‌ست پێکردووه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هه‌میشه خوازیاری چاره‌سه‌رکردنی بابه‌ته‌کان له ڕێگای دیموکراتیکه. له ساڵی 2004-2005ی زایینی پڕۆژه‌یێکیان به ناوی ڕێگای سێهه‌م پێشنیار کرد.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment