به‌رپرسانی ئه‌ڵمانی کومه‌کێکی زیاتر بۆ ژنانی ئێزیدی ته‌رخان ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی دیاری ئه‌ڵمانی داوا ده‌كه‌ن به‌رنامه‌یێک ته‌رخان بكرێت بۆ پێشوازی و وه‌رگرتنی ئه‌و ژنه‌ ئێزیدیانه‌ و منداڵه‌كانیان كه‌ پێویستیان به‌ هاوكارییه‌.

کوردپرێس:

هه‌ریه‌كه‌ له‌ تۆماس ئۆبه‌رمان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌نالینا بیربوک سه‌رۆكی پارتی سه‌وز و ڤۆلكه‌ر كاوده‌ر سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی حزبی مه‌سیحی دیموكراتی له ‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌ وتارێكی هاوبه‌شدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی "فلیت"ی ئه‌ڵمانی بڵاو بۆته‌وه‌ داوایان كردووه‌ وڵاته‌كه‌یان پێشوازی له‌ سه‌دان كه‌س له‌وانه‌ی پێویستیان به ‌هاوكاریی تایبه‌ته‌ بكات به‌تایبه‌تی ئه‌و ژن و منداڵه‌ ئێزیدیانه‌ی كه‌ هیچ ئاسۆیێكی ڕاسته‌قینه‌یان له‌ عێراق و سووریا نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو وه‌ربگرن.

داوای سیاسه‌توانانی ئه‌ڵمانی چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له‌ پێنجه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ئیزیدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی داعش دێت و پێیانوایه‌ پێشوازی كردن له‌ ژنان و منداڵانی ئێزیدی ڕه‌نگه‌ ببێته‌ به‌ردی بناغه‌ی سیاسه‌تی نوێی په‌نا‌به‌ری له‌ ئه‌و‌رووپا كه‌ سیاسه‌تی پێشوازی كردن بێت له‌وانه‌ی پێویستیان به‌ هاوكاریی ڕاسته‌قینه‌یه‌.

سیاسه‌توانانی ئه‌ڵمانیا هێماشیان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ویلایه‌تی بادن فۆرتمبێرگی ئه‌ڵمانیا پێشه‌نگه‌ له‌ پێشوازیكردن له‌ ژنانی ئێزیدی كه‌ به‌رنامه‌یێكی ته‌رخان كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی هه‌زاران ژنی ئێزیدی و ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی شۆكی ده‌رونی بوون و پێویستیان به‌ هاوكارییه‌ و هه‌روه‌ک ئاماژه‌یان به‌ دوو ویلایه‌تی دیكه‌ش داوه‌ كه‌ پێشوازیان له‌ په‌نابه‌ریی ئێزیدی كردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65466

Your Comment

You are replying to: .
captcha